2008/12/1, 18:47
که‌ی خۆشه‌ویستی حه‌ڵاڵه ؟
وه‌ڵام :-
خۆشه‌ویستی نێوان كورِ و كچ دوای ماره برِین حه‌ڵاڵه .. به‌ڵام له پێش
ماره برِین ئه‌وا سه‌یر كردنی یه‌كتر و به یه‌كتر گه‌یشتن و قه‌سه كردن
له گه‌ڵ یه‌كتردا و نامه گۆرِینه‌وه و هاوشێوه‌كانی ئه‌مانه له نێوان
كورِ و كچدا حه‌رامه و به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نىیه .. وه ئه‌گه‌ر
خوای گه‌وره خوازبێنی كچێكی خسته ناو دڵی كورِێكه‌وه ئه‌وا ده‌بێت ئه‌م
هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه بگرێته به‌ر :
1 ـ سه‌رتا ده‌بێت به دوای كچێكی دیندار و به رِه‌وشت و خاوه‌ن ئیمان و
ئه‌خلاقدا بگه‌رِێیت ، چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : [فَانكِحُواْ
مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء] [سورة النساء : (3) ] .
واته : له‌و ئافره‌تانه بخوازن كه‌وا پاكن .
واته ئافره‌تێك كه بیروباوه‌رِی پاك بێت ، وه ئه‌خلاق و رِه‌وشتی پاك بێت ، وه رِابوردووی پاك بێت ، وه ئێستای پاك بێت ..
وه پێغه‌مبه‌ری خواش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ((تنكح النساء
لأربع : لـمالـها ولـحسبها ولـجمالـها ولدينها ، فاظفر بذات الدين تربت
يداك)) صحيح أبـي دواد رقم : (2047)] .
واته : خه‌ڵك له به‌ر چوار هۆكار ژن ده‌خوازن : بۆ پاره‌كه‌ی و ناودارى
یه‌كه‌ی و جوانى یه‌كه‌ی و دیندارىیه‌كه‌ی ، جا تۆ خاوه‌ن
دیندارىیه‌كه‌یان ده‌ستی خۆت بخه ده‌ستت بچێت به خێردا .
2 ـ ئه‌نجا له پاش دۆزینه‌وه و ده‌ستنیشان كردنی كچێكی دیندار و به
رِه‌وشت و خاوه‌ن ئیمان و ئه‌خلاق پێویسته برِۆیت سه‌یری كچه‌كه بكه‌یت
و بیبینیت بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ئایا به دیمه‌نی رِازی ده‌بیت ، به
به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)
فه‌رموویه‌تی : ((إذا ألقى الله في قلب امرئ خطبة امرأة فلا بأس أن ينظر
إليها)) [صحيح ابن ماجه رقم : (1864)] .
واته : ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره خوازبێنی كچێكی خسته ناو دڵی كه‌سێكه‌وه ئه‌وا هیچی تێدا سه‌یری بكات و بیبینێت .
وعن أنس بن مالك أن المغيرة بن شعبة أراد أن يتزوج امرأة ، فقال له النبي
(صلى الله عليه وسلم) : ((اذهب فانظر إليها فإنه أحرى أن يؤدم بينكما ففعل
فتزوجها)) [صحيح ابن ماجه رقم : (1865)] .
واته : (المغيرة بن شعبة) ویستی ژنێك بخوازێت ، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى
الله عليه وسلم) پێی فه‌رموو : برِۆ سه‌یری بكه و بیبینه چونكه ئه‌وه
له پێشتره بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه بگونجێن و پێكبێن ، ئه‌ویش سه‌یری
كرد و ماره‌ی كرد .
3 ـ دوای هه‌ڵبژاردنی كچێكی خاوه‌ن ئیمان و ئه‌خلاق و سه‌یر كردن و بینینی
ده‌چیته خوازبێنی كچه‌كه و داوای ده‌كه‌یت له سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی
(باوكی بێت یان برا یان باپیر یان مام …) .
جا ئه‌گه‌ر كچه‌كه و سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌شی به كورِه‌كه رِازی بوون
ئه‌وا كچه‌كه‌ی لێ ماره ده‌كه‌ن و بۆی ماره ده‌برِن و ده‌بێته خێزان و
هاوسه‌ری و له یه‌كه‌م چركه‌ی ماره‌برِنه‌وه خۆشه‌ویستی له نێوانیاندا
حه‌ڵاڵ ده‌بێت .
به‌ڵام هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان كورِ و كچدا له پێش ماره
برِینه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه و حه‌رامه ئه‌گه‌ر چی به
ناوی خۆشه‌ویستیه‌وه بێت !! یان به بیاونووی داخوازی كردنی كچه‌كه‌وه
بێت !!
سه‌باره‌ت به هاوڕێیه‌تی نێوان كچ و كوڕ:
خوای گه‌وره له وه‌سفی ئه‌و ئافره‌ته باوه‌ڕدارانه ده‌فه‌رموێت (ومن
لم يستطع منكم طولا ان ينكح المحصنات المؤمنات فمن ما ملكت ايمانكم من
فتياتكم المؤمنات والله اعلم بايمانكم بعضكم من بعض فانكحوهن باذن اهلهن
واتوهن اجورهن بالمعروف محصنات غير مسافحات ولا متخذات اخدان فاذا احصن
فان اتين بفاحشة فعليهن نصف ما على المحصنات من العذاب ذلك لمن خشي العنت
منكم وان تصبروا خير لكم والله غفور رحيم ) (النساء 25) وه مانای (لا
متخذان اخدان) واته هاوڕێ و دۆستی‌یان بۆخۆیان دیاری نه‌كردووه
(به‌شاراوه بێت یان ئاشكرا)، له‌م ئایه‌ته‌شه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ
كه‌وا كچ بۆی نیه براده‌ر و دۆستێكی كوڕی هه‌بێت، كاتێكیش خوای گه‌وره
ڕێی پێ نه‌داوه حیكمه‌تێكی تیادایه، چونكه كچ خاوه‌ن سۆز و هه‌ستێكی
به‌رزه و گه‌ر كه‌وته ناو په‌یوه‌ندی‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌نجێك و ئه‌م
گه‌نجه خه‌ڵه‌تاندی و په‌یمانی پێ دا كه‌وا ببێته هاوسه‌رێكی باشی و
كچه‌كه‌ش پێی ڕازی بوو وه پاش ئه‌وه كوڕه‌كه خه‌ڵه‌تاندی و پاشگه‌ز
بوویه‌وه له په‌یمانه‌كانی و (له‌وانه‌یشه تۆڵه و زیانێك بگه‌یه‌نێت
به كچه‌كه) لێره‌دا كاریگه‌ری‌یه‌كی زۆر خراپی نێگه‌تیڤ ده‌كه‌وێته
سه‌ر كچه‌كه و برینێكی قووڵ به‌جێ دێڵێت له ده‌روونیدا كه‌وا زه‌حمه‌ته
ساڕ‌ێژ ببێته‌وه‌و تووشی كێشه و ڕوخاندنی ده‌كات، وه خوای گه‌وره له
خۆمان زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی و سوودی ئێمه‌ی ده‌وێت وه‌ك له‌خۆمان، بۆیه
پێویسته پابه‌ند بین به فه‌رمانه‌كانی و خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه له
قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی و ئامانجمان ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت پێش هه‌موو شتێك.
وه خوای گه‌وره‌ش ده‌یه‌وێت ئێمه دوور بخاته‌وه له هه‌واو هه‌وه‌سی
نه‌فسمان و بمان پارێزێت له شه‌هه‌وات و تاوان وهه‌ر فتنه‌یه‌ك به
داخستنی هه‌موو ڕێگاكانی، جا هاوڕێیه‌تی ودۆستایه‌تی نێوان كچ و كوڕ
زه‌وی‌یه‌كی ئاماده‌كراوه بۆ شه‌یتان و ده‌رگایه‌كی كراوه‌یه بۆی، تاكو
بێته ناو ناخمان و هه‌رچی پابه‌ندبوونمان هه‌یه به ئیسلامه‌وه
له‌ڕه‌گه ورده ورده ده‌ری بهێنێت و دوورمان بخاته‌وه له ڕێگای ڕاست
هه‌ر وه‌ك چۆن بووه هۆی ده‌رچوونی دایه حه‌وا و باوه ئاده‌م له
به‌هه‌شت، وه هه‌ر وه‌ك چۆن خۆی سه‌ره‌نجامی ناو دۆزه‌خه هه‌تا هه‌تایی
بۆیه ده‌یه‌وێت ئێمه‌ش بباته ناو گومڕایی و تاریكی وپاشان تاوان و
دوورخستنه‌و2008-12-01ه‌مان له ڕێگای ئیسلام و تاكو ئێمه‌ش وه‌كو خۆی ببینه
سوته‌مه‌نی ناو دۆزه‌خ و زۆرترین ڕێژه له وه‌چه‌ی ئاده‌م ببات له‌گه‌ڵ
خۆی به‌ره‌و ئاگر.
وه جارێكی تر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌سڵی باسه‌كه‌مان، گه‌ر سه‌یری
هاوڕێیه‌تی و براده‌رایه‌تی كچ و كوڕ بكه‌ین ئه‌وا هه‌موو تاوان و
سه‌رپێچی‌یه‌ك ده‌بینین، هه‌ر له خه‌ڵوه‌ت و به‌ته‌نها مانه‌وه له‌گه‌ڵ
یه‌كتر وتاوانی سه‌یركردن و نه‌زه‌ر، وه ده‌ربڕینی قسه‌ی نه‌رم و هه‌ست و
خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كێك كه‌وا خوا ڕێی پێ نه‌داوه و به ده‌قی ئایه‌ت
حه‌رامی كردووه، هه‌روه‌ها تاوانی زیاتر كه‌وا مه‌گه‌ر خوا بیزانێت، وه
ئێمه‌ش وه‌كو میلله‌تی كورد میلله‌تێكین خاوه‌ن ئایین و ڕه‌وشت و كلتوری
كورده‌واری خۆمانین چ له كوردستان بین یان له ئۆروپا وئه‌مریكا، وه هیچ
كات كلتوری كورده‌واریشمان ڕێگه‌ی نه‌داوه به‌م جۆره په‌یوه‌ندی و
خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تی‌یه‌ی نێوان كوڕ و كچ هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ
بڵاوبووه‌ته‌وه له‌نێوان گه‌نجان له‌م ڕۆژه‌دا چ له قوتابخانه و زانكۆ
و فه‌رمانگه‌كان و هه‌روه‌ها شوێنانی تر